هیندستان کڕینی نەوتی ئێرانی راگرت

هارش وارد هان شرینگلا ، بالێۆزی هیندستان لە ئەمریکا گوتوویەتی : لە مانگی چواردا ، وڵاتەکەی یەک ملیۆن تەن نەوتی خاو ( نەپاڵێوراوی) لە ئێران کڕیوە و ئیتر لەمەو دوا هیج بڕە نەوتێکی تر لە ئێران هەناردەی هیندستان نەکراوە .
دەلھی یەک لە وڵاتانی سەرەکی کڕیاری نەوتی ئێران بوو ، تا پێش سەپاندنی سزاکانی ئەمریکابە سەر ئێراندا ڕۆژانە 450 تا 480 هەزار بەرمیل نەوتی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرد .
لە یەکەم بەشی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بە سەر ئێراندا ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێخۆشبوونی بۆ هیندستان دەرکرد کە دەتوانێت تا سەرەتای مانگی پێنجدا رۆژانە 300 هەزار بەرمیل لە ئێرانەوە هاوردە بکات .

شرینگلا ڕایگەیاندووە ، هیندستان کرینی نەوتی ڤەنزوێلاشی راگرتووە چوونکە ئەمریکا سزای خستۆتە سەر بواری نەوتی ڤەنزوێلاش ، بۆ پاساوی ئەم دوو هەواڵەش باڵیۆزی هندستان گووتی هەرچەند ڕاگرتنی کڕینی نەوت لەم دوو وڵاتە هەندێک کێشەی ناوخۆیی بۆ ئێمە دێنێتە ئاراوە ، بەڵام ئێمە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکایین و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین رێز لە بڕیارەکانی بگرین .

Back to top button