نوێنەری تایبەتی ئۆباما لە سعوودیەیە

خواكوڕك
 
نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆهاپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، برێت مەكگۆڕك لەگەڵ شازادە محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، جێنشینی دووەم و جێگری دووەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگری سعوودیە کۆبۆتەوە.
 
ئاژانسەكانی سعودیا ئەمرۆ بڵاویان كردەوە کۆبوونەوەکە لە شاری ریاز پایتەختی سعوودیە بەڕێوەچوو و بەرپرسانی سعوودیە و باڵیۆزی ئەمریکا لە ریاز، جۆزێف دەبلیو وێستفاڵی ئامادەی بوو باس لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.
 
شایانی باسە عەرەبستانی سعوودیە بەشداری لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکات کە لەلایەن ئەمریکاوە رابەرایەتی دەکرێت.
Back to top button