کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هه‌رێمی کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 25/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگادا، لە کەرکووکیش ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە 26/5/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت.

Back to top button