ئەمریكا چەك دەفرۆشێتە ئوردن و سعودیە و ئیمارات
مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رێنمایی تازەی بۆ وەزارەتەكەی دەركرد و رەزامەندی نیشاندا لە سەر فرۆشتنی چەك بە بڕی زیاتر لە 8.1 ملیار دۆلار بۆ هەر یەك لە ئوردن و سعودیە و ئیمارات بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران و كەمكردنەوەی هەڕەشەكانی ئەم وڵاتە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا لە سەر زاری بۆمبیۆ بڵاویكردەوە كە گوتویەتی ئەمڕۆ بە پێی ماددەی 36ی یاسای چاودێری هەناردەكردنی چەك تەواوی رێو شوێنەكانگیراوەتە بەر بۆ فرۆشتنی بڕێك چەك بۆ هەر یەك لە ئوردن و سعودیە و ئیمارات بە بڕی 8.1 ملیار دۆلار بۆ بنیادنانی توانای بەرگریكردن و كەمكردنەوەی هەڕەشەكانی ئێران .