سەرەڕای ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، نرخی نەوتی ئێران ڕووی لە دابەزینە

هاوکات لە گەڵ سەپاندنی بەشی دووهەمی سزا ئابوریەکای ئەمریکا بە سەر کەرتی نەوتی ئێران ، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی نەپاڵیوراوی ئێران 3 دۆلار و 34 سەنت دابەزیوە ، ئەوە نزمترین نرخە لە 29 ی مانگی سێ تا ئیستا .

لە بازاڕی جیهانی نەوت لە ڕۆژی هەینی ، نرخی بەرمیلێک نەوتی نەپاڵێوراوی ئێران بە 60 دۆلار و 73 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێ کرا و کەمترن نرخی لە 56 ڕۆژی ڕابردوودا تۆمار کرد .

لە دوو مانگی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی ئێران تا 67 دۆلار و 78 سەنت هاتبووە سەرەوە .

Back to top button