پنتاگۆن سوپای پاسداران بە تاوانباری هێرشەکانی فجیرە دەزانێت
سوپای ئەمریکا ڕۆژی هەینی 3 ی جۆزەردان، ڕایگەیاند ، سوپای پاسدارانی ئێران ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە هێرشکردنە سەر چووار نەوت کێش لە کەنارئاوەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر نەوت کێشەکان لە کەنارئاوی ئیمارات دەڵێت ئەوە شەڕ فرۆشتنی ئێرانە لە ناوچەدا . مایکڵ گیلدی ، بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ، ئێمە سوپای پاسدارانی ئێران بە تاوانبار دەزانین لەم هێرشانەدا . وەک گیڵدی دەلێت : پنتاگۆن باوەڕی وایە ئەو چەکانەی لەم هێرشەدا کەڵکیان لێ وەرگیراوە چەکی سوپای پاسدارانی ئێران بووە .
پنتاگۆن هاوکات لە گەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە 1500 سەربازی شەڕکەری بەرێی رۆژهەڵاتی ناوەراست کرد و سوپای پاسداران بە تاوانباری سەرەکی دەزانێت .
سهرچاوه: یورۆ نیوز