ئەمریکا: هیچ پەیامێکی نهێنیمان بۆ تاران نەناردووە
ڕۆژێک لە دوای ئەوەی وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند ئەو بەرپرسە بیانیانەی سەردانی تاران دەکەن ( زۆربەیان وەک نوێنەری ئەمریکا ) وان و سەردانەکانیش ڕوو لە زیاد بوونە ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم هەواڵەی بەدرۆ خستەوەو گووتی پەیامی واشنتۆن بۆ تاران بە ئاشکرا بووە .
موورگان ئۆرتگاس ، وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕۆژی پێنج شەم 23 ی 5 گووتی واشنتۆن پێشوازی لە دەستپێشخەری هەر وڵاتێک دەکات کە بیەوێت گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوە کەم بوونەوە بەرێت ، بۆیەش هەر پەیامێکمان ئاراستەی تاران کردبێت ڕاشکاوانە و ئاشکرا بووە .
سهرچاوه: رادیو فردا – ئێران