عەبدولستار مەجید: با هیچ وەزیرێك و لایانێك موزایەدە نەكات بلێت ئێمە دژی پاشەكەوتی مووچە بووین

خواكوڕك
لەمیانی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵێكی لۆكالی سلێمانی عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەکاتی پێشنیارکردنی ئەو پرۆژەیەدا هیچ وەزیرێک لە ئەنجوومەنی وەزیراندا دژی سیستمی پاشەکەوت نەبووە، دەشڵێت با هیچ لایەنێک موزایدە نەکات کە وەزیرەکەیان دەنگی بەو پرۆژەیە نەداوە.
 
پاش ئەوەی هەموو لایانەكان خۆیان بێ بەری كرد لە بریاری پاشەكەوت و كەوتنە موزایەدات لەسەر خەڵكی كوردستان عەبدولستار مەجید بۆیەكەم جار ئاشكرای دەكات كە هەموو لایانەكان بەشدار بوون لە بڕیاری پاشەكەوتی مووچە.
 
ئەم قسەیەی عەبدولستار مەجید لەكاتێكدایە كە حزبەكەی خۆی و گۆڕان و بەشێك لە یەكێتی لەماوەی ئەم دوو ساڵەی قەیراندا پارتیان تاوانبار دەكرد لەوەی قوتی خەڵكی بڕیوە.
Back to top button