ئێران هەڕەشە دەکات : بە چەکە نهێنیەکانمان پاپۆڕە ئەمریکیەکان نوقم دەکەین

 

بەرپرسێکی سەربازی ئێران ئەمڕۆ هەڕەشەی نوقم کردنی پاپۆڕە جەنگیەکانی ئەمریکای کرد بە بەکارهێنانی چەکی نهێنی و تا ئێستا هیچ ووردکاریەکیان دەربارەی ئەم جۆرە جەکەیان ئاشکرا نەکردووە

مرتەزا قوربانی ڕاوێژکاری سەرکردایەتی سەربازی ئێران گوتی ئێران لە توانای دایە پاپۆرە ئەمریکیەکان نوقمی ژێر دەریا بکات بە هەموو سەرنشین و فڕوکەکانیەوە و پێ وایە فەرماندە سەربازیەکانی ئەمریکا و ژیر و بە ئەزموونەکان ڕێگا نادەن جەنگ هەڵگیرسێ

چاودێران پێیان وایە ئێران هیچ چەکێکی نهێنیان نیە و لێدوانی بەرپرسەکانی تەنها نمایشێکە و گوتەی پێش مایکرۆفۆنەکانە و پێش چەند ڕۆژێك تیمێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەندێك لە درۆ و فێڵەکانی ئێرانی ئاشکرا کرد دەربارەی چەکە پێشکەوتووەکانی و پاشان بەدیار کەوت کە درووستکراوی ووڵاتانی ترە

Back to top button