بەرهەم ساڵح: داوای پشتگری كردنی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی دەكات دژ بە ئەمریكا

 

لەگەڵ ئالۆزبوونی پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ئێستادا ئەمریكا پێگەی سەربازی خۆی لە عێراق چڕدەكاتەوە چاودێرانیش پێیان وایە عێراق بەشێكە لە پارسەینگی ئێران لە رووبەروو بوونەوەی ئەمریكا بەتایبەت لە ئێستادا كە حەشدی شەعبی و بەشێك لە هەیكەی دەسەڵاتی عێراق بەر فەرمانی ئێرانن, چاودێرێكیش ئاشكرای دەكات كە بەرهەم ساڵح لە هەوڵی لۆبی كردنە بۆ پشتگیری ئێران.
بە پێی زانیاریەكان بالیۆزی ئێران لە عێراق سەردانی بەرهەم ساڵحی كردووە داوای كردووە لە نێو وڵاتانی عەرەب لۆبی بۆ ئێران بكات, بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم ساڵح سەردانێكی بۆ چەند وڵاتێكی عەرەبی دەست پێكردووەو لە ئێستادا لە وڵاتی ئەردەنە.
چاودێرێكی سیاسی عەرەبیش دەنوسێت لە ئێستادا عێراق ئێرانی دووەمە لە ناوچەكە هەر مەترسیەك بۆ سەر ئێران راستەوخۆ مەترسیە بۆ سەر عێراق و لەگەڵ لەناو چوونی دەسەڵاتی ئێران, ئەو دەسەڵاتەی ئێستای عێراقیش كۆتای پێدێت.

Back to top button