جۆن بۆلتن: زانیاریە هەواڵگریەكانمان پێمان دەڵێت هەڕەشەكانی ئێران جدی و مەترسیدارن
لەگەڵ ئالۆزبوونی پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ئێستادا ئەمریكا پێگەی سەربازی خۆی لە عێراق چڕدەكاتەوە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكاش ڕایدەگەیەنێت كە ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەی لەبارەی ئێران ھەن جدیی و قوڵن و مەترسیدارن.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر كەشتی نەوت هەڵگرەكان و هەروەها هێرشەكانی عێراق و سعودیە دەرخەری ئەوەن كە لە ئێران و گرووپەكانی سەر بە ئەو وڵاتە نیگەران بن”.
ئەوەشی خستە ڕوو، هێرشەكانی ئەم دواییەی ئێران و گرووپەكانی نزیك لەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرنی كردوون و ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەشی لەبارەی ئێرانەوە ھەن جدیی ومەترسیدارن.
پێشتر لە 12/5/2019، دوو كەشتی نەوت هەڵگری سعوودی و كەشتییەكی ئیماراتی و لەگەڵ كەشتییەكی دیكەی نەرویجی، لە بەندەری فوجیرەی ئیمارات هێرشیان كرایە سەر و زیانیان پێ گەیەندرا.
بەپێی هەواڵێكی سی ئێن ئێنی ئەمریكیش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر داوایەكی وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی دەربڕیوە لەبارەی نادرنی پێداویستی هێزی سەربازی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.