ئەمشەو ئاگر لە سەدان دۆنم زەویی جووتیارانی سنووری شارۆچكەی خورماتوو بەردرا
دوای ئەوەی لە هەفتەیەكە چەندین حاڵەتی سووتانی دەغڵودانی جووتایارانی سنووری خورماتوو ڕوویداوە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامیی هەیە، ئەمشەویش ئاگر لە ڕووبەرێكی فراوانی زەوی لە ڕێگەی خورماتوو – بەغدا و گوندی حەمەغەریب لەنێوان داقووق و خورماتوو كەوتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەمشەو زیاتر لە ٦٠٠ دۆنم زەویی جووتیاران ئاگری تێبەربووە ساڵح محەمەد ، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی شارەوانی خورماتوو زانیاریەكانی پشتڕاست كردوونەتەوە بەڵام ئامادە نەبوو زانیاریی زیاتر بدركێنێ.