ئێران بۆ بە قاچاغ بردنی چەک و نەوت لە سنووری عێراق و سووریا ڕێڕەوێکی نوێ به‌كارده‌هێنێت
رۆژنامه‌یه‌كی له‌نده‌نی و کەناڵی ” فاکس نیوز ” ی ئەمریکی له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/5/2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێران هه‌وڵ ده‌دات ده‌روازیه‌ك له سنووری عێراق و سووریا بكاته‌وه و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌بێت شوێنی جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران”.
رۆژنامه‌ی (ئیندیپێندت عه‌ره‌بی) راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی: “مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌ی نوێیان گرتووه و ده‌ركه‌وتووه، ئێران ده‌روازه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا بونیاد ده‌نێت و به‌و هۆیه‌وه ده‌توانێت رێگایه‌كی وشكانی و نھێنی له نێوان تاران و لوبنان بكاته‌وه”.
به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه هه‌فته‌ی رابردوو مانگه ده‌ستكرده‌كان گرتوویانه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ISI كه‌تایبه‌تمه‌نده له كاروباری هه‌واڵگریی و شیكاری و زانیاریی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ده‌ستده‌كه‌وێ، پرۆسه‌ی بونیادنانی ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی نوێ له ناوچه‌كانی قائیم له سنووری عێراق و ئه‌لبوكه‌مال له سنووری سووریا ده‌ستیپێكردووه”.
به‌گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه‌كانی كۆمپانیاكه، هێشتا ده‌روازه‌كه‌ی پێشوو به داخراوی و وێرانه‌یی ماوه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌نده ئێرانییه‌كان هه‌وڵی زۆریانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه درووستبكرێته‌وه. جگه له‌وه‌ش بنكه‌یه‌كی سوپای عێراق له شوێنه چۆڵه وێرانبووه‌كه هه‌یه”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، ئه‌و ده‌روازه‌یه رێگه بۆ ئێران خۆش ده‌كات له‌و رێگایه‌وه بگاته لوبنان و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رچاوه‌ی هه‌رێمایه‌تی و رۆژئاوایی ده‌ڵێن: “ئێرانییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و رێگایه وه‌ك ئاراسته‌یه‌كی نوێ بۆ قاچاغچێتی به‌كاربهێنن، له‌وانه بازرگانی چه‌ك و نه‌وت و خۆده‌ربازكردن له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا”.
چه‌ند شاره‌زایه‌ك به رۆژنامه‌كه‌یان گوتووه: “ئه‌و ده‌روازه نوێیه رێگه بۆ ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی خۆش ده‌كات و ده‌رفه‌تێكی بێ پێشینه ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به‌هۆی نه‌بوونی چاودێریی وردی عێراقی و سوورییه‌كان هه‌رچییه‌كیان بوێت بیگوازنه‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه “ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه له هه‌ر دوو رووی سنووره‌وه و له هاوینی ساڵی رابردووشه‌وه ئێران ئاماده‌گیی خۆی له‌و ناوچانه‌دا چڕتر كردووه‌ته‌وه”.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و پرسه‌ش ده‌بێته پێشڤه‌چوونێكی نوێ و جارێكی دیكه تیشكی ده‌خرێته‌وه سه‌ر و ده‌بێته بابه‌تێكی دیكه له‌ناو گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن، به‌تایبه‌تی پاش زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانییه‌كان له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا”.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندت عه‌ره‌بی نوسیوویه‌تی: “ئاماژه‌ی زۆر هه‌ن ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه سنووره‌كانی عێراق و سووریا ده‌بێته مه‌یدانی ململانێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی بایه‌خی جیۆسیاسیی ناوچه‌كه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كانیش له‌و شوێنه‌دا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون”.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی شاره‌زایانی سه‌ربازیی، ئێران و ئه‌مه‌ریكا دیارترین لایه‌نن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ململانێ چاوه‌روانكراوه، چونكه واشنتن هه‌وڵ ده‌دات رێگای (تاران – به‌غدا – دیمه‌شق) ببڕێ. به‌ڵام ئێران هه‌وڵ ده‌دات رێگه له پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ بڕینی رێگا ستراتیژییه‌كه‌ی بگرێت، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه كلیلی تارانه بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست”
سه‌رچاوه:العربیه