دوای سهردانهكهی وهزیر دهرهوهی ئێران عێراق جارێكی تر ئامادهی خۆی دهربری بۆ نێوهندگیری
هاوکات لە گەڵ سەفەری حەمەجەوادی زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە نێوهندگیری نێوان ئەمریکا و ئێرانه”.
محەممەد حەلبووسی ڕۆژی شەممە 4 ی جۆزەردان گووتی : ئەگەر داوامان لێ بکرێت ئێمە ئامادەیین لە نێوان کێشەکانی تاران و واشنتۆن نێوەنگیری بکەیین، هەروەها حەلبووسی گووتی ، تا ئێستا عێراق هیچ داوایەکی فەرمی لەم بارەوە نەگیشتۆتە دەست”.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێش ئەوەی رۆژی شهممه سەردانی بەغدا بکات ، ڕۆژی هەینی لە سەردانێکدا بۆ پاکستان لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی کردبوو”.
لە لایەکی تریشەوە ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رۆژانی رابردوودا سەردانی کوێت و تورکیای کردووە کە بە پێی هەواڵی هەندێک لە راگەیاندنەکان عەبدولمەهدی لەکوێت تایبەت بە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەدا قسەی کردووە”.
سهرچاوه: