وەزیرێکی عیراق حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت
فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەست پاکی ئاشکرای کرد فەرمانی زیندانی دەرچووە بۆ وەزیری ڕۆشنبیری پێشوو بەتۆمەتی بەهەدەر دانی سامانی گشتی و بەرژەوەندیەکانی ئەو شوێنەی کاری تیا کردووە
دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا فەرمانی زیندانی کردنی بۆ وەزیری ڕۆشنبیری پێشوو دەرکرد بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەهۆی ئەو بڕیارانەی دەریکردووە بۆ دەرخستەی چەکی جۆراوجۆر بە بێ هۆ
ئەم فەرمانگەیە ڕوونیشی کردەوە کە تۆمەتباری هەڵاتوو بە پێی مادەی 340 لە یاسای سزای عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و پشتگیری بڕیاری دەست بەسەر داگرتنی سامانی گواستراو و نەگواستراوەکانی دەکرێت