بینای پارێزگای هه‌ولێر تا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده ده‌رووخێنرێت و ده‌كرێته باخچه
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌پێی ماسته‌ی پلانی شار بینای پارێزگای هه‌ولێر تا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده نامێنن و ده‌كرێنه باخچه‌ی كراوه.
تاهیر عه‌بدوڵڵا, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “چاوه‌ڕوانین پاره‌ی پێویست بۆ بینای تازه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌مان بگوازینه‌وه، پرۆژه‌كه‌ش به‌هۆی بێپاره‌ییه‌وه ڕاوه‌ستاوه، هیوادارین بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت كه چاوه‌ڕوانین بۆ ئه‌م ساڵ بڕیاری گرنگی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه شه‌ش مانگی ده‌وێت بۆ ته‌واوبوونی.”
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: “دوای به‌جێهێشتنی بینای پارێزگا هه‌ریه‌كه له بینای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ش ده‌ڕووخێنرێت، كه مه‌ودایه‌كی یه‌ك كیلۆمه‌ترییه‌وه و ده‌كرێته پاركێكی كراوه و درێژكراوه‌ی پاركی شار.”
تاهیر عه‌بدوڵڵا ئه‌وەیشی خسته ڕوو, ئه‌و پرۆژەیە سیمایه‌كی جوان ده‌دات به شاری هه‌ولێر.