کۆمپانیا ئەڵمانیەکان ئێران بەجێدەهێڵن

 

زۆریك لە کۆمپانیا چالاکەکانی ئەڵمانیا بە هۆی سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا ، بە ناچاری هاوکاری و ئاڵ و گۆڕی بازرگانی خۆیان راگرتووەو ئەو وڵاتە بەجێ دێڵن .
ڕێژەی هەناردەی ئەڵمانیا بۆ ئێران بە ڕادەیەکی بەرچاو دابەزیوە بۆ ئاستێکی زۆر لاواز
پێگەی ئێران لە لیستی ئەو وڵاتانەی ئەڵمانیا کەل و پەلیان بۆ هەناردە دەکات دابەزیوە بۆ پلەی 62، بە جۆرێک کە نیوەی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا ئێرانیان بە جێ هێشتووە .
ڕۆژی یەکشەممە ئاژانسی ( دی پی ئای ) ئەڵمانی لە بەرلین ئاشکرای کرد هەناردەی ئەڵمانیا بۆ ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە .
فوولکێر ترایر . بەرپرسی بەشی ئابووری دەرەوەی ژووری بازرگانی و پیشەیی ئەڵمانیا بەو ئاژانسەی ڕاگەیاندووە ، لە 120 کۆمپانیا ئەڵمانی لە ئێران 60 یان گەڕاونەتەوە وڵات و ئێرانیان جێ هێشتووە .
ترار پێی وایە لە بەر ئەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بواری دراویش دەگرنەوە ، ئەم گەمارۆیانە وەک ڕێژەی سەداسەد کاریگەری خۆیان هەیە .

Back to top button