هیومان رایتس وۆچ: دەبێت حەشدی شەعبی بدرێتە دادگا
خواكوڕك
لە دوای ئەوەی حەشدی شەعبی بڕیاری دا بەشداری بكات لە شەری ئازادكردنەوەی موسڵو لەلایەن حكومەتی عێراق پاڵپشتیان لێكرا, لەچەند ناوچەیەكی نزیك موسڵ گرووپی ( عەسائیب ئەهلی حەق) كە هێزێكی دیاری نێو حەشدی شەعبی یە بە ئەنجامدانی سەرپێچی دژ بەخەلكی سڤیل تۆمەتبار دەكرێت.
رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ، ئەمرۆ (سێشەممە) لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە چەكدارانی “عەسائیبی ئەهلی حەق” كە گروپێكی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبین، چەند شوانێكیان لە گوندێكی نزیك موسڵ دەستبەسەركردوە و لێیانداون ئەمەش بە گومانی هەبوونی پەیوەندیان بە داعشەوە.
رێكخراوەكە لە راپۆرتەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات “عەسائیبی ئەهلی حەق”، 10 شوانیان دەستبەسەركردوە و ئازاری جەستەییان داون كە یەكێكیان منداڵ بوەو دواتر نزیكەی 300 سەر مەڕیان بردوون كە تەواوی رانەمەڕی گوندەكە بووە.
جێگری بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ (لوما فەقێ )دەڵێت“ ئەو مەدەنییانەی لە دەست داعش هەڵدێن و بەدوای شوێنی ئارامدا دەگەڕێن، ژیانیان رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە. لەسەر هێزە حكومییەكان پێویستە هەرچیان لەدەست بیكەن بۆ پاراستن و یارمەتیدانیان، نەك دەستدرێژیان بكرێتە سەر و تاڵانبكرێن”.
هیومان رایتس ۆچ هۆشداریش دەداتە هێزە عێراقیەكان كە پێویستە پابەندبن بە یاسا نێودەڵەتییەكان و رێزگرتن لێیو مامەلەی خراپ و ئەشكەنجە بە هەموو جۆرێ: قەدەغەبكرێت, چونكە قەدەغەی ئەشكەنجە و خراپ مامەڵەكردن لە قەدەغەكراوە سەرەكییەكانی یاسای نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤە و هیچ دۆخێك نابێتە پاساو بۆ ئەشكەنجە, لەبەر ئەوەی عێراق ئەندامی دەستەی قەدەغەی ئەشكەنجەیە, دەبێ لێكۆڵینەوە لەگەڵ تێوەگلاوان بكات و بدرێنە دادگا.