سەركردەیەكی عەرەب: سەرۆك بارزانی خولەك بە خولەك كار بۆ بەدەست هێنانی مافی گەلی كورد دەكات
لەگەڵ خەباتی بێ وچانی سەرۆك بارزانی بۆ بە دەست هێنانی مافی گەلی كورد, لە ئێستادا سەرۆك بارزانی وەك گەورەترین كارێزمای كورد و مەرجەعی باڵایی سیاسی هەرێمی كوردستان دەبینرێت, سیاسەتمەدارێكی دیاری عێراق دەڵێت، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـوە زۆربەی سەركردە سیاسییەكانی عێراق و لە نێویشاندا كورد، كەوتنە كێبڕكیی سیاسی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، جگە لە سەرۆك مەسعوود بارزانی.
میسال ئالووسی، بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە: “سەرۆك مەسعوود بارزانی خولەك بە خولەك كار بۆ بە بەدەستهێنانی مافی گەلی كورد، بەتایبەت لە كوردستانی عێراق دەكات. سەرۆك بارزانی بە هەموو هێزییەوە توانیی لەسەر هێڵی ڕاست ڕێبەرایەتیی هەرێم بكات بۆ بەدەستهێنانی دیموكراسی و مافی گەلی كورد.”
ئالووسی گوتی: “گەلێك كەس هەبوون بە نەفەسێكی كەم و بە نەزانی هێرشیان دەكردە سەر سەرۆك بارزانی، بۆ ئەوەی كورد بە مافی دەستووری و نیشتمانیی خۆی نەگات، بەڵام بارزانی لەوە گەورەتر بوو، بۆیە بە شێوەیەكی حەكیمانە و بەرپرسیارانە و بە سەبرێكی درێژ توانیی كار بۆ چارەسەری دەستووری و سازانی نیشتمانی بكات.”
ئەو سیاسەتمەدارەی عێراق دەڵێت: “هەموو سەرۆك و سەركردەكان بەڵینیان دا پابەندی دەستوور و مافی گەلی عێراق بن بە هەموو پێكهاتە و نەتەوە و ئایینەكانەوە، بەڵام هەموویان بەڵێنەكەیان بەجێ نەهێنا و نەیانتوانی دەوڵەتێكی نوێ بۆ عێراق پێك بێنن و بە عەقڵییەتیەكی دەمارگیرانەوە مامەڵەیان لەگەڵ عێراق كرد.”
ئالووسی لە درێژەی وتەكانیدا گوتی: “سەرۆك بارزانی بە تەجروبە و خەبات و تیكۆشانە ڕەسەنەكەی توانی ڕۆڵیكی گەورە بۆ پاراستنی عەرەب و كورد لە پلان و هێرشی گەورەی دەرەكی بگێڕێت.”
ئالووسی گوتیشی: “حیكمەت و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی لە بەدێهێنان و پاراستنی مافی گەلی كورد لە ناوچە جیناكۆكەكان و پاراستنی ئەو ناوچانە لە هەوڵی شۆڤینییەكان زۆر دیار و بەرچاوە.”