ئیسرائیل ڕێگای بەقاچاغ بردنی چەكی ئێران ئاشکرا دەکات

 

وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاشکرایان کرد ئێران هەڵساوە بە درووست کردنی ڕێڕەوێکی سنووری نێوان عێراق و سوریا بۆ ئاسانکاری بە قاچاغ بردنی چەك لە تەهرانەوە بـۆ میلیشیاکانی لە سوریا و حیزبوڵا ئەمەش بەشێکە لە پڕۆژەی بنیاتنانی ڕێگایەکی ستراتیژی کە تەهران بە دەریای ناوەڕاست دەبەستێتەوە

” ئێرۆس بی ” ئەم مانگە سیخوڕە ئێسرائیلی یە کە ووێنەکانی گرتووە و بە ئاشکرا درووست کردنی ژێر خانی ڕێڕەوە سنووریەکەی پێوە دیارە بەدرێژی 2,6 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای خاڵی سنووری ئەلبوکەمالی نێوان عێراق و سوریا

ئەم خاڵە سنووریە بێ جووڵە بووە لە ماوەی ڕابردوو بەڵام لە ژێر دەستی میلیشیا هاوبیرەکانی ئێران بووە و ڕاستەوخۆ لە لایەن فەیلەقی قودسی سەر بە سـوپای پاسداران سەرپەرشتی دەکرێ ولە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو ئێسرائیل ئەم شوێنەی بۆردوومان کرد پاشان پاکرایەوە و لەدوای دوو حەفتە ئەبو مەهدی موهەندس و شاندێکی هەواڵگری ئێران سەردانی ئەم شوێنەیان کرد

Back to top button