٦ سوودی گرینگی خواردنی خەیار

خەیار، یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود، بەپێی هەواڵێکی rotana پسپۆڕان و پزیشکانیش هۆشداری دەدەن لە پێویستی خواردنی خەیار لە هەموو ژەمەکاندا بۆ تەندروستی جەستە، لەپێناو ئەم هۆکارانە

1-خەیار بە ڕێژەی لە %95 ئاوی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاستی شلەمەنی لە لەشدا.

2-بەهۆی پێکهاتە ڕیشاڵیەکان لە خەیاردا، باشترین یارمەتیدەر و هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی قەڵەوی.

3-بڕێکی زۆر پێکهاتە و ماددەی خۆراکی سودبەخشی تێدایە وەک ڤیتامین سی و بی، کە باشترین سەرچاوەن بۆ تەندروستی لەش.

4-دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و کانزا و مەگنسیۆم و فۆسۆفۆڕ، کە ماددەیەکی خۆراکی سوودبەخشن بۆ ئێسک و ماسولکەکان.

5-خەیار چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە، هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.

6-کرداری هەس خێرادەکات، چونکە ئەنزیمی “ئیریبسنی” تێدایە، کە باشترین هۆکارە بۆ هەرسکردنی خۆراکە پڕۆتینیەکان.

جگە لە سوودەکانی بۆ تەندروستی لەش، خەیار بۆ جوانکاریش کاریگەری هەیە، چونکە خواردنی هۆکارێکە بۆ گەشانەوە و شێدارکردنی پێست.

هاوکات دەتوانیت وەک ماسکێک لەگەڵ هەنگویندا بەکاریبهێنیت بۆ پێست، یاخود بۆ لابردنی ڕەشیەکانی ژێر چاو یان چرچیەکانی دەوری چاو، پارچەیەک خەیار بخەیتە سەرچاوەکانت بۆ ماوەی چەند خولەکێك.

Back to top button