لەم کاتانەدا دووربکەنەوە لەخواردنی زەنجەبیل
بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕێکی تەندروستی، ڕووەکی زەنجەفیل ھەر لەکۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی بەکارھاتووە، لەوانەیش کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە و چارەسەرکردنی نەخۆشی سەرمابوون و نەھێشتنی ئازاری سەر، ھەروەھا لێکۆڵینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێکھاتەی زەنجەفیل ناھێڵێت مرۆڤ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە ببن.
لەگەڵ ئەو ھەموو سوودانە، ڕووەکی زەنجەفیل لەھەندێک کات و دۆخی تەندروستی مرۆڤ بخورێت بەھۆی ئەوەی زیان بەتەندروستیان دەگەیەنێت:
*کەمکردنەوەی کێشی لەش: ڕووەکی زەنجەفیل زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش، بەڵام ئەو کەسانەی کێشی لەشیان کەمە و لاوازن، بەھۆی ئەوەی ئارەزووی نەھێشتنی خۆراک ناھێڵێت.
*خانمانی سکپڕ: پێکھاتەی زەنجەفیل کۆمەڵێک ماددەی پارێزەری تێدایە، کرداری ھەرس ئاسان دەکات، بەڵام لەماوەی سکپڕیدا دەبێتە ھۆی گرژبوونی کەناڵی ھەرس، وادەکات منداڵبوونی پێش وەختە ڕووبدات.
*کێشەکانی خوێن: نەخۆشی ھیمۆفیلیا یەکێکە لەنەخۆشییەکانی خوێن، وادەکات دۆخی نەخۆشییەکە پەرەبسێنێت و زیاتر تووشی خوێن بەربوون ببنەوە، بەھۆی ئەوەی سوڕی خوێن چالاک دەکات.
*ئەو کەسانەی کەدەرمانی پزیشکی دەخۆن: ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی پاڵپەستۆی خوێن و شەکرە بوونە و دەرمانی پزیشکی وەردەگرن پێویستە دووربکەونەوە لەخواردنی ئەم ڕووەکە، بەھۆی ئەوەی کارلێک لەگەڵ دەرمانەکان دەکات.