ئایا ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا زیانی بۆ منداڵان هەیە؟

توێژینەوەیەکی زۆر هەیە، دەربارەی کاریگەرییەکانی سۆشیال میدیا و ئینتەرنێت، یان تەکنەلۆژیا بەگشتی لەسەر منداڵ، بۆ ئەوەی زیان و سوودەکانی دیاریبکرێت.

لە نوێترین توێژینەوەدا کە لەسەر ٤٥٠٠ منداڵ ئەنجامدراوە، کە تەمەنیان لەنێوان ٩-١٠ ساڵیدا بووە، تێیدا جگەلە تەندروستییان، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەنجامدراوە، دەربارەی چالاکی جەستەییان و کاتی خەویان، هاوکات بوونی گرفت لەناو خێزانەکانیان.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی “يومياتي” لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی لەگەڵ خێزانەکانیان بەشێوەیەکی گونجاو بایەخیان بە ئینتەرنێت داوە، تەندروستیان باشتر بووە و کێشەی خێزانیان نەبووە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو خێزانانەی منداڵەکانیان، ئینتەرنێت و تەلەفیزۆن و یاریە ڤیدیۆییەکان واتە هەموویان بەکارهێناوە، بەردەوام تەندروستیان باش نەبووە و خەویان نارێک بووە، هاوکات کاریگەری سلبی لەسەر خێزانیان هەبووە و بەردەوام کێشە و دەنگەدەنگ لەماڵەکانیاندا هەبووە.

سەرۆکی ئەم توێژینەوەیە مارتین پاولوس دەڵێت “ئەم دیاردەیە، دەگەڕێتەوە بۆ هێزی سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر تاک و کۆمەڵدا، چونکە ئەو منداڵەنەی سۆشیان میدیا بەکاردەهێنن، پەیوەندییان لەگەڵ هاوڕێکانیان پتەوترە، چانسیان پێدەدات بە ئارەزووی خۆیان بۆچوونەکانیان دەربڕن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیانی هەیە و ئەو منداڵە تووشی گۆشەگیری و کەمبوونەوەی تەرکیز دەکات”

Back to top button