پارتی دوو نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌داته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له ناو ئه‌و پۆستانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ری رێك که‌وتوون، دوو نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت له ده‌ره‌وه بدرێته گۆڕان و پارتیش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ ئه‌و پۆستانه.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، له كاتی دانوستاندنه‌كانی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌سه‌ر پۆسته‌كان رێكکهوتووین، دوو پۆستی تر گۆڕان داوای كردووه كه وه‌ری بگرێت و لای گرنگ بووه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌و دوو پۆسته كه گۆڕان داوای كردووه و پارتی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه، وه‌رگرتنی دوو نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام مه‌رجێكمان هه‌یه بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه وهریدەگرین و به‌لای گۆڕانه‌وه گرنگه و پارتیش لاری نییه.