هەناردەی نەوتی سعوودیا بۆ چین بە ڕێژەی 43 لە سەت زیادی کردووە

ئامارەکان باس لەوە دەکەن هەناردەی نەوتی سعوودیا بۆ چین ، لە مانگی ڕابردووی زایینی دا 43 لە سەت ڕووی لە هەڵکشان کردووە ، بۆیەش لە ئیستادا سعوودیا دابین کەری نەوتی دووهەمین وڵاتی زلهێزی ئابووری جیهانە

. گومرگی چین ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی لە مانگی ئاپریل دا 6.3 ملیۆن تەن، واتە 1.53 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە سعوودیا کڕیوە .

. چین لە ساڵی ڕابردوودا لە هامان مانگدا 1.07 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە سعوودیا دەکڕی . هەناردەی نەوتی ئێرانیش بۆ چین لە مانگی مارس دا و هاوکات لە گەڵ یاسای لێخۆشبوونی ئەمریکا لە رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیلەوە لە مانگی مارس دا گەیشتە 790 هەزار بەرمیل لە مانگی ئاپریل دا ، بەڵام بە دەست پێکردنی مانگی مای 2019 ئەمریکا یاسای لێخۆشبوونی کۆتایی پێهێنا .

سەرچاوەکانی ئاگادار باس لەوە دەکەن دوو کۆمپانی پترۆشیمی چین ( گرووپی سینوو پەک ) و کۆمپانی نشتیمانی نەوتی چین کە دوو کۆمپانیای زلهێزی پاڵاوتنی نەوتی ئەو وڵاتەن لە سەرەتای مانگی مای ، کڕینی نەوتیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت .

سه‌رچاوه‌: العربیه‌

Back to top button