فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حووسی هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی جیزانی سعوودیا

ته‌له‌فیزیۆنی ” ئەلمەسیرە ” سەر بە حووسیەکانی یەمەن لە هەوالێکدا رایگەیاند ، حووسیەکانی سەر بەئێران ڕۆژی یەکشەم 5 ی جۆزەدان ( 26 ) مای بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان مەخزەنێکی چەک و تەقەمەنیان لە فڕۆکەخانەی جیزانی سعوودیا کردۆتە ئامانج .

ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە تلویزیۆنی ( ئەلمەسیرە ) ی سەر بە حوسیەکانی یەمەن ڕایگەیاند فڕۆکەخانەی جیزان کە دەکەویتە باشووری سعوودیا و لە نزیک سنووری یەمەنە لە لایەن فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی حووسیەوە هێرشی کراوەتە سەر .

ئەم هێرشە تا ئیستا لە لایەن هاوپەیمانی لەشکری بە ڕێبەرایەتی سعوودیا پشت راست نەکراوەتەوە.

Back to top button