دۆناڵد ترەمپ : ئێمە نامانەوێت حکومەتی ئێران بگۆڕین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە ئیستادا لە یابانە ( ژاپۆن ) ڕۆژی دووشەم 6 ی جۆزەردان ( 27 ی مانگی مای ) سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند : ئێمە نامانەوێت حکومەتی ئێران بگۆڕین ، بەڵام داخوازی ئەوەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رانەگات

. ئەوە لە کاتێکدایە ، حەتووی ڕابردوو ترەمپ هەڕەشەی لەنابردنی ئێرانی کرد و گووتی ، ئەگەر هەرجوڵەیەکی نەخوازراو بکەن بەرەوە فەنا بوون دەچن

. حکومەتی ئەمریکا هەروەها لە حەتووکانی ڕابردوودا بەردەوام باسی مەترسیەکانی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکی کردووە . ترەمپ سەبارەت بە ئەگەری دانوستان لە گەڵ ئێران گووتی : ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەین ئێران مەیلی دانوستانی هەیە ، ئەگەر ئەوان داوا بکەن ئێمە پێشوازی لێ دەکەیین

. لە کۆتاییدا دەبینین کە چی ڕوو دەدات ، بەڵام من ئەو راستیەش دەزانم سەرۆک وەزیران ( ئابە ) نزیکایەتی باشی لە دەزگای ڕێبەری ئێران هەیە …. کەس پی باش نییە رووداوگەلێک بێنە ئاراوە ماڵوێرانکەر بێت بۆ ئێران ، بەتایبەت خۆشم پێم باش نییە ……بەڵام …؟

سه‌رچاوه‌: D W ی ئێران

Back to top button