سعوودیا داوا لە قەتەر دەکات لە دوو کۆبوونەوەی به‌په‌له‌ی ڕێبەرانی جیهانی عەرەبیدا بەشداری بکات

سعوودیا داوا لە حاکمی قەتەر دەکات لە دوو کۆبوونەوەی بە پەلەو لە ناکاو کە بڕیارە ڕۆژی 30 مانگی مای ( 5 ی جۆزەردان ) لە ساری مەککە بەرێوە دەجێت بەشداری بکات

ئەم هەواڵە رۆژی یەکشەم لەلایەن وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاشکرا کرا

. بە گووتەی “محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی ” وا بڕیارە کۆبوونەوەیەکی بە پەلە لە نێوان ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی عەرەب و یەکیەتی عەرەب بەرێوە بچێت بۆ تاوتوێی هێرشی فڕۆکە بیفڕۆکەوانەکانی حووسی بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوتی سعوودیا و هێرشەکانی سەر کەشتیە نەوت کێشەکان لە ئاوەکانی ئیمارات دا

. چووار وڵاتی سعوودیا ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، بەحرێن و میسر ، لە مانگی ژووەنی ساڵی 2017 وە بە شێوەیەکی چر گەمارۆی ئابووری سیاسیان خستۆتە سەر وڵاتی قەتەر

. ئەو وڵاتانە دۆحە بەوە تاوانبار دەکەن پشتیوانی ڕاستەوخۆ گرووپە تیرۆریستیەکانی ناوچەی کردووە ، هەوەها پشتیوانی چالاکیەکانی ئێرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا . تا ئێستا قەتەر ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە .

Back to top button