خواكوڕك خشتەی مووچە بڵاودەكاتەوە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەکرێت و سەرەتاش دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خواكوڕك-ی راگەیاند، سبەی سێشەممە 28ی ئایاری موچەی دیوان و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، رۆژی چوارشەممە 29ی ئایاری موچەی یەکەی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، هاوکات رۆژی پێنچشەممە 30ی ئایار موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
ئەمرۆ رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێش جەژنی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەکەن.