ڕاگەیاندنەکان : لوبنان نا‌هێليت ئێران لەوێوە ئیسرائیل بکاتە ئامانجی مووشەکی

 

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکان ، بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسانی سەرەکی حکومەتی لوبنان ڕایانگەیاندووە ، لە ئەگەری هاتنە ئاراوەی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا ، ئیزن بە هیچ بنکەیەکی حزبوڵلای نوێنەری ئێران نادرێت لێرەوە ئیسرائیل بکاتە ئامانجی مووشەکی .

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کاتۆلیک (KNA ( کە ڕاگەیاندنەکانی ئورشەلیم بڵاویان کردۆتەوە ، میشل عەون ، سەرۆک کۆماری لوبنان دڵنیایی ئەوەی داوەتە بەر پرسانی ئیسرائیلی کە بە هیچ جۆڕێک ڕێگە بە حزبووڵڵا نادرێت لەم وڵاتەوە ئیسرائیل بوردومان بکات .

ئەو ڕاگەیاندنانە بە پشت بەستن بە ڤێبسایتی ( ئیندی پیندێت ئارابیا ) دەڵێن ، ماوەیەک لەمەوپێش دانووستانێک نێوان کارمەندانی ئیسرائیلی و لوبنانی لە قوبرسی یۆنانستان لەم بارەوە هاتۆتە ئاراوە .
وەک باس دەکرێت میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان پیامێکی لە هاوپەیمانانی حزبووڵلاوە بە دەست گەیستووە کە ئەوان بە نیاز نین لێرەوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل .
میشل عەون هەر جۆرە خۆ تیهەڵقورتانی وڵاتەکەی لە نێوان ئێران و ئەمریکا دا ڕەت دەکاتەوەو دەڵیت لوبنا ن خوازیاری ئەوەیە ئیران و ئەمریکا بە دانوستان کێشەکانیان چارە سەر کەن چوونکە شەڕ لە بەرژەوەندی هیچ لایەک دانییە .

Back to top button