راگەیێندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان بۆ قوتابیان

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشووەكانی مانگی رەمەزان رایگەیاند: “پشووی جەژنی رەمەزان لە رۆژی یەكشەممە 2-6-2019 دەستپێدەكات و رۆژی 8-6-2019 كۆتایی دێت، پشووەكان هەموو دامودەزگاكانی حكومەت دەگرێتەوە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، كە بەپێی كارنامەی خۆیان تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵیان دانەوە, بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانیش لەو بارەیەوە راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە دەڵێت رۆژی 2-6-2019 تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێت

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەگشتی 234 هەزار و 332 قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی بەشداری لە تاقیكردنەوەكاندا دەكەن.

112 هەزار و 585 قوتابیان پۆلی 12ـی ئامادەیین، 118 هەزار و 383 قوتابیان پۆلی 9ـی بنەڕەتی و سێ هەزار و 364 قوتابیان پیشەیین، كە بەسەر چوار هەزار و 101 هۆڵی تاقیكردنەوە دابەشكراون. 27 هەزار مامۆستا چاودێری پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان دەكەن.

تاقیكردنەوەكان تاوەكو 18ی حوزەیران بەردەوام دەبن، بەڵام بەهۆی پشووی جەژنی رەمەزانەوە لە 3ی حوزەیران تاوەكو 10ی حوزەیران رادەگیرێن و دواتر تاوەكو 16ی حوزەیران بەردەوامدەبێت.

Back to top button