وەزیری دەرەوەی رووسیا: سیاسەتی ئەمریكا فەشەلی هێنا
لە درێژەی مڵملانێكانی نێوان ئەمریكا و رووسیا,بۆ زیادكردنی هەژموونیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لە كێشمەكێشمدان, وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگەیاند، سیاسەتی فشارەكانی ئەمەریكا بۆ سەر وڵاتان و رێچكەی سەپاندنی سزای یەكلایەنە شكستیانهێناوە.
ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە لە كوبا ئەنجامیدا، لاڤرۆڤ لەگەڵ هاوتا كوبییەكەی باسی لە سیاسەتی ئەمەریكا كرد.
لاڤرۆڤ گوتی: ئەزموونی كوبا دووپاتیكردەوە، كە سیاسەتی دیكتاتۆریانە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا بێ ئاكامە.
هەروەها گوتی: ئێمە سیاسەتی گەمارۆدان و قەدەغەی مامەڵەی ئابووری و بازرگانی و دارایی كە ئەمەریكا بەسەر كوبایدا سەپاندووە رەتدەكەینەوە و ئەو سیاسەتە هیچ ئەنجامێك نادات بەدەستەوە.