مەلا بەختیار: لە ریفراندۆم هەڵە نەبووین, مافی دیموكراسی نەتەوەی كوردە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكی حزبی لەگەڵ مامۆستایانی شۆڕش كۆبوویەوەو لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، پێویستە سەركردایەتی و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی راوێژكاریی بكەن, من قەت خۆمانمان پێ‌ هەڵە نەبووە كە ریفراندۆممان ئەنجامداوە.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی گوتی: قەدەری نەتەوەی ئێمە، قەدەرێكی بەدبەختییە كە گیرۆدەی دواكەوتن‌ و دەسەڵاتە خراپەكانی ناوچەكە و گیرۆدەی هەموو ئەو رووداوانەشین، كە بەدەر لەئیرادەی خۆمان بەسەرماندا دەسەپێنرێت‌ و ئەنجامەكەشی چۆن دەكەوێتەوە؟ دیارە خراپ لەسەر چارەنوسمان كاریگەری دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەدوای ریفراندۆم هەتا ئێستا، بەشبەحاڵی خۆم، وەكو بیروباوەڕو مافی دیموكراسی، قەت خۆمان بەهەڵە نازانم. بەڵام باشە ئەگەر ئێمە هەڵەش بوین‌ و ئەوان سەركەوتوون، ئەوە ناوچە كێشە لەسەرەكان‌ و ناوچەكانی مادەی (140) لەدەستی ئەواندایە، دەیفەرموو مادەی (140) جێبەجێ‌ بكەن‌ و بیسەلمێنن كە ئێمە هەڵەبووین! بڕگەكانی مادەی (140) ئەوەی ماوە جێبەجێی بكەن. فەرموو خەڵكەكەی دابمەزرێنن‌و خزمەتی بكەن، فەرمانبەرانی كورد دەرمەكەن. كەواتە ئەگەر لەریفراندۆم هەڵەبووین، ئەی ئێستا حكومەتی عێراق ئەمە بۆ دەكەن؟! ئەی لەدوای ریفراندۆمەوە كوا، كامە چاكەیە لەگەڵ میللەتەكەمانیان كردووە، هەتا بیسەلمێنن كە لەریفراندۆم هەڵەبووین!

Back to top button