روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ: سوپای توركیا و گرووپەكانی سەر بە توركیا لە عەفرین بەردەوامن لە دزین و بەتاڵانبردنی ماڵی كوردان

دوای تێپەڕینی ساڵێك بەسەر داگیكردنی عەفرین لە لایەن سوپای توركیاوە روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا كە توركیا پاڵپشتیان دەكات بەردەوامن لە دزین و تاڵانیكردنی عەفرین.
روانگەی سوری كە تۆڕێكی گەورەی چالاكوانانی لە ناو سوریا هەیە، ڕاپـۆرتێكی لە بارەی عەفرینەوە بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە بەرەی شامیسەر بە توركیا، بە ناوی چاككردنی جادەكان سەرانە لە جوتیارانی گوندی ماباتا، وەردەگرێت. دەڵێت هەر جوتیارێك ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی هەبێت دەبێت بە بەهای زیاتر لە 150 دۆلار پارە بەو گروپە بدات. جگە لەوەش فەرماندەكانی ئەو گروپە بەشێك لە بەروبوومە كشتوكاڵیەكانیش لە جوتیارەكان دەبەن.
روانگەی سوری لە درێژەی ڕاپـۆرتەكەی باس لە ڕفاندنی دوو كەس دەكات و لەوبارەوە رایگەیاندووە: لەلایەن چەكدارانی سەر بە چڵە زەیتونەوە ڕفێندراون و ڤیدیۆی یەكێك لە ڕفێندراوەكانیان بۆ كەسوكاری ناردووە لە گوندی بەعدینو و تیایدا نیشانیداوە چۆن ئەشكەنجەیان داوە، وە دەڵێن ئەگەربێت و 200 هەزار دۆلار نەدەن ئەوا دەیكوژن.

Back to top button