لە وڵاتی چین هەركەسێك موبایلی ئایفۆن هەلگرێت عەیبەیەكی گەورەی كردووە, خەلك بە چاوێكی سوك سەیری دەكەن
دوای ئەوەی ململانێیەكی گەورە كەوتە نێوان هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی بواری تەكنەلۆژیای مۆبایل iphone و huawi لە ئێستادا هاوڵاتیانی چین دەستیان داوەتە هەڵمەتێكی نیشتمانی و مۆبایلی ئایفۆنی ئەمریكی بە هواوی چینی دەگۆڕنەوە تەنانەت هەڵمەتەكە بە جۆرێكە كە هاونیشتمانیانی چین ئەگەر موبایلی ئایفۆنیان لە دەست بێت بەشەرمەوە بەكاری دەهێنن.
سەرچاوەكانی هەواڵی چین بڵاویانكردوەتەوە، دوای ئەوەی كۆمپانیای Googleی ئەمریكی مۆڵەتی بەكارهێنانی سیستمی Android ی لە كۆمپانیای “هواوی” چینی سەندەوە، هەڵمەتێك لە چین دژی بەرهەمە ئەمریكییەكان دەستیپێكردوە.
رونیشكراوەتەوە، لەئێستادا هەڵمەتی گۆڕینی مۆبایلەكانی جۆری iphoneی كۆمپانیای Appleی ئەمریكی بە مۆبایلەكانی “هواوی” دەستیپێكردوە و ئەو هەڵمەتە بە نیشتمانی كراوەو بەكارهێنەرانی چینی بەهۆی گوشارە ئابوریە بەردەوامەكانی ئەمریكا بۆسەر وڵاتەكەیان هەست بە شەرم دەكەن بەرهەمی ئەمریكی بەكاربهێنن و دەیانەوێت بیگۆڕن بۆ بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەكەیان.
“وانگ جیكسین” كە هاووڵاتیەكی چینییە و مۆبایلی جۆری “ئایفۆن 7″ی پێییە، ئاماژە بەوەدەدات، مۆبایلەكەی گۆڕیوە بە مۆبایلێكی جۆری P30ی هواوی، چونكە لە دڵەوە هەستی بەوە كردوە پێویستە پشتگیری بەرهەمە چینیەكان بكرێت بەتایبەتی لەمكاتەدا، كە وڵاتەكەی لەشەڕێكی بازرگانیدایە.
لای خۆیشیەوە “سام لی” كارمەند لە دەزگای حكومی بۆ پەیوەندیەكان كە مۆبایلە ئایفۆنەكەی گۆڕیوە بە هواوی دەڵێت “لەئێستادا ئەگەر مۆبایلی ئایفۆن لە گیرفانتدا دەربهێنیت، ئەوە جێی شەرمەزارییە، چونكە سەرجەم بەڕێوەبەرانی دامەزراوەكەشی ئێستا مۆبایلی هواوی بەكاردەهێنن”