بەرزترین خەڵاتی مووساد درایە ئەم گرووپەى ئەرشیفی ئەتۆمی ئێرانی دۆزیەوە

 

خەڵاتی بەهێزترین گرووپی چالاک دەزگای ئەمنی ئیسرائیل ( مووساد ) درایە ئەو گروپەی کە توانیان دەست بگەیەننە ئەرشیفی ئەتۆمی ئێران.
بە پێی هەواڵی تەلەفزیۆنی 12 ی ئیسرائیل لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کە سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەم بڵاو کراوە ، ئەو بەلگانەی ساڵی 2018 لە ئێرانەوە گەێندرانە ئیسرائیل بریتی بوون لە 55 هەزار لاپەرە و 183 سی دی .
لەم ڕاپۆرتەدا دەڵێت ئەم بەڵگانە بە شەوانە دەگوزرانەوە ، بەشێکی زۆریشیان لە بەر ئەوەی قەبارەیان زۆر بوو هەر وا بەجێ مان .
کۆمیتەی لێکۆڵەر بۆ پێدانی خەڵاتی مووسادی ئیسرائیل بە بەرپرسیارێتی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەم گرووپە لە بەر ئەوەی لە گەڵ زۆر مەترسی ڕوو بەڕوو بوونەوە شیاوی وەرگرتنی ئەم خەڵاتەن .
ئەم خەلاتە ساڵانە دەدرێتە هەرە چالاکترین گرووپی مووساد

Back to top button