سێو دەرمانى چەورى ورگە

لە لێکۆڵینەوەیەکى نوێیاندا، زانایان لە زانکۆی ئیواى ئەمریکا ئاشکرایانکرد، ئەو کەسانەى بەدەست کێشى زیادە و چەورى ورگەوە دەناڵێنن، دەتوانن توێکڵى سێو بۆ چارەسەرکرنى ئەو کێشەیە بەکاربهێنن.

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە، توێکڵى سێو ماددەى یۆرۆسۆلیکى تێدایە کە دەبێتە هۆی سوتانى یەکەکانى گەرمى ناو لەش، بەوەش چەورى لەش و بەتایبەت ناوچەى ورگ دەتوێتەوە.

بەگوێرەى لێکۆڵینەوەکە، خواردنى سێو دەبێتە هۆی دابەزینی کێشى زیادەى لەش و ڕێگەگرتن لە قەڵەوبوون.

Back to top button