كه‌شناسی هه‌رێم: له‌سنوری هه‌ولێر ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارين هه‌یه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28 ى 5  ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ى راگه‌یاند

كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌مرۆ ئاسمان له‌پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ش له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌له‌ هه‌ور ، له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارین هه‌یه‌

كه‌شناسی هه‌رێم ده‌شڵێت له‌هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانى دهۆك ، سلێمانى ،  ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌له‌ هه‌ور ، له‌پارێزگای كه‌ركوكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت

11

Back to top button