ئەبوبەكر كاروانی: بزانە داوای چی دەكات

 

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارەی پرسە سیاسیی و دارایەكانی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی حزب و لایەنە سیاسیەكان كرد, پە یامەكەی لەسەر ئاستی حزبە جیاوازەكان‌و سیاسیەكان پێشوازی گەرمی لێكرا وبە دەروازەیەكی گرنگی چارەسەركردنی كێشەناوەخۆییەكان دادەنرێت

لەو بارەیەوە ئەبوبەكر كاروانی سەركردەی یەكگرتووی ئیسلامی لە وتارێكیدا كە لە ژێر ناونیشانی (پەیامەكەی بارزانی و دۆخی هەستیاری هەرێم) دەنوسێت” پەیامەكەی بارزانی گەرچی جگە لە باسی حكومەت شتێكی نوێی تێدا نیە، وە دڵسۆزی و هەست بە لێپرسراوی پارتی بە پلەی یەكەم و دواتر هێزەكانی دیكەی دەوێت، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی دەست پێكردنی سەرەتای قۆناغێكی نوێ و دەست پێكردنەوەی گفتوگۆكان و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی سیاسی هەرێم، بەڵام لە سۆنگەی هەستیاری دۆخەكەوە ،گرنگە لایەنەكان بە بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە بیكەن بە دەرفەتێك بۆ ئاشتبونەوەی نیشتیمانی و شكاندنی بەربەستەكان و گەڕێكی نوێی گفتوگۆكان.

‎ئەو سەركردەیە دەشلێت ” بە مەبەستی گەیشتن بە نەخشە ڕێگایەكی تەوافوق لەسەركراو لەسەر هەر سێ ئاستی پرسی (نەتەوەیی و سەربەخۆیی ،چاكسازی) و بینا كردنەوەی سیستەم و چونە ناو قۆناغێكی ڕاگوزەریەوە، لە پێناو گەیاندنی باشوری كوردستان بە كەناری سەربەخۆیی و ڕێكەوتن لەسەر سیستەم و گەشەدان بە دیموكراسی و خەمڵاندنی پرۆژەیەكی نیشتمانی بۆ چاكسازی و هەڵسانەوەی ئابوری و بەدەمەوە چونی خەمی هاوڵاتیان.

Back to top button