شوان كه‌ریم زراری: دەنگ بە هیچ کاندیدێکی یەکێتی نادەن

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە بەهۆی پابەندنەبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕێککەوتنەکانی، پارتی بە ڕێککەوتنەکانیدا دەچێتەوە.

شوان كه‌ریم زراری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (خواكوڕك)ی ڕاگەیاند: ”پارتی بە هەموو ڕێککەوتنەکانی بە یەکێتیدا دەچێتەوە“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەبێ دەنگدانی ئێمە، هیچ کاندیدێکی یەکێتی لە ڕێگەی پەرلەمانەوە ناتوانێت هیچ پۆستێک وەربگرێت و ڕێژەی یاسایی بەدەست بهێنێت.

زراری دووپاتی کردەوە کە بڕیاریان داوە لەبەر ئەوەی فراکسیۆنی یەکێتی بەشدارییان لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا نەکرد، فراکسیۆنی پارتی کە ٤٥ ئەندامی هەیە، دەنگ بە هیچ کاندیدێکی یەکێتی بۆ هیچ پۆستێک نەدات.

لەبارەی دانەنانی پارێزگارێکیش بۆ کەرکووک، پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕای گەیاند: ئەوان کە باسی کەرکووك دەکەن، خۆ هەر خۆیان کەرکووکیان فرۆشتووە.

 

Back to top button