قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و رایدەگەیەنێت “دڵنیام كە لێھاتووی ئەو، سەركەوتنی لە ئەركە قورسەكەی كە بەشێكی بریتی دەبێت لە رێكخستنەوەی نێوماڵی كورد”.

قوباد تاڵەبانی لە تویتێكدا رایگەیاند: “پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ھەرێمی كوردستان. مایەی شانازیم بوو كە پێنج ساڵی قورسمان پێكەوە تێپەڕاند، دڵنیام كە لێھاتووی ئەو، سەركەوتنی لە ئەركە قورسەكەی كە بەشێكی بریتی دەبێت لە رێكخستنەوەی نێوماڵی كورد”.

ئەمڕۆ سێشەممە 28/05/2019، پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد.

Back to top button