ئێران :دانوستانێکمان لە گەڵ ئەمریکادا نییەو چاوەڕێیشی ناکەین

 

لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە هەیە سەرۆک وەزیرانی یابان بۆ نێوەندگیری ئێران و ئەمریکا سەردانی تاران بکات و لە گەڵ عەلی خامنەیی و حەسەن ڕووحانی کۆ بێتەوە ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند سەرقاڵی بەڕێخستنی سەفەری سەرۆک وەزیرانی یابانین بۆ ئێران ،گوتیشی لە ئێستادا هیچ پلان و بەرنامەیەک لە ئارادانییە بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا و چاوەڕێشی ناکەین .

عەباس مووسەوی هەروەها گووتی ، ئێران بەنیاز نییە لە گەڵ هیچ بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکا دانوستان بکات .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم سەر بە دەسەڵاتی ئێران مووسەوی ڕۆژی سێ شەممە گوتوویەتی پێویستیمان بەوە نییە دەڵاڵمان لە نێوان دابێت و پەیامێکی تایبەتیشمان بۆ کەس نییە .

Back to top button