وەزیری دەرەوەی توركیا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی پیرۆزبای لە نێچرڤان بارزانی كرد

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان هەڵبژردا, نێچیرڤان بارزانی بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژاێردرا, دوای هەڵبژاردنی لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە و جیهان پەیامی پیرۆز بای ئاراستەی بەڕیزیانكرا, كەمێك پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانییەوە كرد و بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لێكرد.

ئەمڕۆ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان كرد.

رۆژی سێشەممە 28ی ئایاری 2019 نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی 68 پەرلەمانتاری كوردستان لە كۆی 81 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.

Back to top button