عادل عەبدولمەهدی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەلبژێردرا، لەسەر ئاستی نێو دەولەتی و ناوچەیی پیرۆزبایی ئاراستەکرا، بەجۆرێک کەمێک لەمەو بەر سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد بە بۆنەی هەڵبژێردرانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیەكەدا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژێردرانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كرد و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ و دیالۆگ دووپات كرده‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا، رۆڵی نێچیرڤان بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان به‌رز نرخاند، هیواشی خواست هه‌ردوولا هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بده‌ن كه تا ئێستە لە نێوان بەغدا و هەولێردا چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
ئەمڕۆ سێشەممە له په‌رله‌مانی كوردستان به كۆی 68 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، متمانه به‌خشرایه نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان