بەم تێکەڵەیە چەوری ورگ لەناوبەرە

زیادبونی کێش و کۆبونەوەی چەوری لەناوچەی کەمەر و ورگ یەکێکە لەو کێشانەی زۆرینەی خەڵک پێوەی دەناڵێنن، بەم پێکهاتەیە دەتوانیت خۆت لەو کێشەیە رزگار بکەیت.

سیر یەکێکە لەو خۆراکانەی کە سودێکی تەندروستی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ دابەزاندنی کێش دەبێتە هۆی سوتاندنی کالۆری هەروەها باڵانس کردنی خواردن.

دەتوانیت سیر و لیمۆ بۆ دابەزاندنی کێش بەکاربهێنیت، چوار دەنک سیر لەگەڵ ئاوی لیمۆ بکەرە ناو مەنجەڵێکی بچوکی پڕ لە ئاو، بۆ ماوەی پێنج خولەک بیکوڵێنە، چاوەڕێ بکە تا سارد دەبێتەوە، ڕۆژانە لە بەیانیان پەرداخێکی لێ بخۆرەوە، دوای ماوەیەکی کەم هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.

Back to top button