بەم ۷ ڕێگایە سەر ئێشەت نامێنێت

سەر ئێشە یەکێکە لە بڵاوترین ئازارەکان، بە گشتی هەمو تەمەنێک دەگرێتەوە، بەپێی شوێنی ئازارەکە دەکرێت جۆری نەخۆشیەکەت دیاری بکەیت. دەتوانیت بەم ڕێگایانە خۆت لە سەر ئێشە بە دور بگریت.

یەکەم: خواردنەوەی ئاو، ڕەنگە بە هەند وەرینەگریت، بەڵام وشکبونەوەی جەستە دەبێتەهۆی دروستبونی ئازاری سەر.

دووەم: مەساجکردن بۆ پێشی سەر هەمیشە کاریگەری هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازار.

سێیەم: وەرزش کردن بە شان و مل، هەندێک جار سەر ئێشە بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانی شان و سەرەوە دروست دەبێت.

چوارەم: هەناسەی قوڵ، وا دەکات لەشت خاو بێتەوە.

پێنجەم: خواردنی ئەو میوانەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە. هەندێک جار بە خواردنی میوەکانی شوتی، کاڵەک، مانگۆ، سەر ئێشە نامێنێ.

شەشەم: حەمام یاخود شاوەری گەرم، گەرمی یارمەتی خاوبونەوەی ماسولەکان دەدات.

حەوتەم: بەکارهێنانی بیبەری تون، کە مادەی (کابسیسپن) تێدایە، بە ئازار شکێنی سروشتی دادەنرێت.

Back to top button