سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆدەبێتەوە

بریارە سبەی پێنج شەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ھەندێک پرسی گرنگ کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك)، کۆبوونەوەکەی سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوە دەچێت.

لەمبارەیەوە عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی راگەیاندووه‌: ”سبەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکرێت“.

لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا، پرسی پێکھێنانی حکوومەت و پەیوەندیی ھەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

 

Back to top button