ئومێد خۆشناو وەڵامێکی توندی فەرید ئەسەسەرد دەداتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی قسەکانی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دۆخی تەندرووستییەکەی، پێشنیازێک ئاراستەی یەکێتی دەکات.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، لە وتارێکیدا کە بە ناونیشانی (فەرید ئەسەسەردیش سوعبەتچییە!)، باسی لەوە کردووە کە “له‌وه‌ته‌ی بیرم دێ، یه‌کجاریش نهمبینیوە ئه‌و فه‌رید ئهسهسهرده، قسه‌یه‌کی باش یان گه‌شبینی و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و کوردستان بکات”، بەڵکوو هه‌میشه ڕه‌شبین و بێ سه‌لیقه و نه‌خۆش بووە بەرامبەر به گه‌شانه‌وه‌ی کوردستان و هیلاک هیلاک به‌ده‌م دیمه‌نی سه‌رکه‌وتنی پارتی و کوردستان هه‌رده‌م دۆش داماوه، تەنانەت بە پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکان، دڵناخۆشە.
ئومێد خۆشناو نووسیویەتی: “له‌تازه‌ترین داهێنانی ناڕاستی گوتندا، ئه‌و زاته ده‌ڵێ، پارتی و کێشه ناوخۆییه‌کانی پارتی هۆکاربوون که ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕووی دا. جارێ حه‌قی خۆیه‌تی به‌بیر ئه‌سه‌سه‌رد بهێنینه‌وه که زۆرێک هاتن و هه‌ر هه‌مووشی چوون، ئه‌وانه‌ی خه‌ونیان به کێشه‌ی ناوخۆیی پارتییەوە ده‌بینی و ئه‌و خه‌ونه نه‌بوو به ڕاستی، تا ئه‌وان به‌یه‌کجاری خه‌وتن و خه‌ونه‌که‌یان برده ژێر گۆڕ”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، بۆ یەکێتیی پێشنیاز کردووە، “ئەزیەت بکێشن و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ببه‌نه لای دکتۆرێکی ده‌روونی و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێ، ئه‌گینا، دڵنیام ئه‌و زاته وه‌ک چۆن قسه‌یه‌کی خێر نازانێ، خه‌وێکی خۆشیش نابینێ، له ڕووی مرۆڤبوونه به‌زه‌یم به‌و حاڵه‌ی دێ!”.
ئومێد خۆشناو نەیشاردووەتەوە کە “پارتی به ڕبه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی فهریدهکان ناپێوێت، به‌ڵکوو له ده‌لاقه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و کوردستان و یه‌کڕیزی و تهبهیایی و ئایندهی گه‌ش و به‌هێزی کوردستان له پرسه‌کان ده‌ڕوانێت، ئه‌گینا یه‌ک کاتژمێریش کوردستان خۆشی نه‌ده‌بینی”.
لە کۆتاییشدا دووپاتی کردووەتەوە کە “پارتی و ئه‌وانه‌ی کوردستانیان خۆش ده‌وێ، قه‌ت ده‌رفه‌ت ناده‌ن فهریدهکان مورتاح بن، که‌وایه دیسان ده‌ڵێم، چوونه لای دکتۆر باشترین ڕێگای به‌رده‌م نه‌خۆشه، نه‌ک چوونی نه‌خۆش بۆ لای خه‌ڵکە…!”.