عومەری سەید عەلی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات.
عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژادنی به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان سوپاسى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیانکردەوە له گرنگیى كارى پێكه‌وه‌یى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌كان و ته‌بایى و یه‌كڕیزى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دیاتى قۆناخه‌كانى داهاتوو، بۆ خزمه‌تکردنی گەل و وڵات.
رۆژی سێشەممە 28-5-2019 پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە و بە دەنگی 68 پەرلەمانتار نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.