تەقینەوەی جگەرەیەکی ئەلیکترۆنی گەنجێكی كورد بەسەختی بریندار دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/05/69314B51-4B27-478C-88FB-AAC4B82DB373.jpeg)
گەنجێکی کورد لەکاتی کێشانی جگەرەیەکی ئەلیکترۆنی، پێیدا دەتەقێتەوە و بەشێک لە لووت و لچ و لێو و زمانی لێدەکاتەوە.
گەنجەکە کوردە و خەڵکی کەرکووکە و شەوی رابردوو کاتێک جگەرەی ئەلیکترۆنی کێشاوە، پێیدا تەقیوەتەوە و بەسەختی بریندار بووە، گه‌نجه‌كه ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووك لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌گه‌ری ته‌قینی هه‌یه و جیا له‌وه‌ش زیانه‌كانی هیچی وا له زیانی جگه‌ره‌ی ئاسایی كه‌متر نییه، پێشتریش ته‌قینی ئه‌و جۆره جگه‌ره ئه‌لیكترۆنیانه تۆماركراوه.